حكومەتی چین سعودیە و ئێرانی لە پەکین کۆکردەوە

دوای حەوت ساڵ لە دابڕان، وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعودیە لە پەكینی پایتەختی چین كۆبوونەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەمیر حوسێن عەبدوڵاھییان وەزیری دەرەوەی ئێران و ئەمیر فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە لە پەکینی پایتەختی چین کۆبوونەوە.

كۆبوونەوەكە دوای ئەوە دێت چەند هەفتەیەك لەمەوبەر حكومەتی چین هەردوو وڵاتە نەیارەكەی گەیاندە رێككەوتن و داڕشتنی پلانێك بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان و گەڕاندنەوەی باڵیۆزەكانیان بۆ پایتەختەكانی یەكدی، كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆش وەك یەكەم قۆناغی كرداریی جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنە بوو.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات لە ڤایرۆس و نەخۆشییە مەترسیدارەکان

بابەتی دواتر

لیژنەی دارایی پەرلەمان کاتی پەسەندکردنی بودجەی دیاریکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share