وەزارەتی ژینگە: ژەهراویبوونی رووبارەكان گەیشتووەتە 90%

وەزارەتی ژینگەی عێراق رایدەگەیەنێت، رێژەی ژەهراویبوونی رووبارەكان زۆر بەرزە، هۆكارەكانی چاوخشاندنەوەی عێراقیش بە ستراتیژی ئاو ئاشكرادەكات.

عیسی فەیاز، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی ژینگەی عێراق رایگەیاند، رێژەی ژەهراویبوونی رووبارەكان گەیشتووەتە 90% بەهۆی رۆكردنی ئاوی ئاوەڕۆكان بۆناوی بەبێ چارەسەر.

وتیشی، “ژێرخانی بەغداد دەتوانێت نزیكەی 3-4 ملیۆن كەس لەخۆبگرێت، لەكاتێكدا پایتەخت لەئێستادا نزیكەی هەشت ملیۆن كەسی تیایە، بۆیە سەرجەم وێستەگەكانی باران گۆڕاون بۆ وێستگەی ئاوەڕۆ و ئاوەكان بەبێ چارەسەركردن دەڕژێندرێنە ناو رووبارەكانەوە، زۆرجاریش وێستگەكانی باران نزیك لە شوێنی وەرگرتنی ئاوی خواردنەوەوە”.

بە وتەی ئەو پێویستە چاوخشاندنەوە بە ستراتیژی ئاو لە عێراقدا بكرێت، لەگەڵ بەرزركردنەوەی ئاستی هۆشیاریی جوتیاران و سەرپەرشتیارانی كشتوكاڵی، چونكە تەكنیكە نوێیەكانی ئاودێری لە عێراقدا كەمە.

ئاماژەی بەوەشكرد، چارەسەری ریشەیی بۆ ئەو ژەهراویبوونە پێویستی بە كاتی درێژە.

بابەتی پێشتر

شارەوانی سلێمانی: لە ماوەی رابردوودا و لە چەند هەڵمەتێكدا توانراوە رووبەری سەوزایی زیاتربكرێت

بابەتی دواتر

دەرکەوت مەسرور بارزانی توانای ئیدارەدانی هەرێمێکی نییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

بڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما بەراورد بە…
Total
0
Share