چیفرین بە سەرۆکی (یوێفا) دەستنیشانکرایەوە

ئەلیکساندەر چیفرین جارێکی دیکە بە سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا دەستنیشانکرایەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە شاری لشبۆنەی پایتەختی پۆرتوگال کۆبوونەوەی تایبەتی ئەنجوومەنی باڵای فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا ئەنجامدرا، لە کۆبوونەوەکەدا جارێکی دیکە بە کۆدەنگی ئەندامان، ئەلیکساندەر چیفرین بۆ پۆستی سەرۆکایەتی (یوێفا) ڕاسپێدرایەوە.

بەپێی بڕیارە نوێیەکە، سەرۆکی (یوێفا) تاوەکو ساڵی 2027 لە پۆستەکەیدا بەردەوام دەبێت.

چیفرین لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، “لە دڵەوە سوپاسی پشتگیری و کۆدەنگیتان دەکەم، ئەمە بۆ من واتایەکی زۆر گەورەی هەیە، شەرەفێکی گەورەیە، هەروەها بەرپرسیارێتییەکی گەورە و قورسە بەرامبەر بە ئێوە و تۆپی پێ.”

چیفرینی سلۆڤینی لە ساڵی 2016وە پۆستی سەرۆکی (یوێفا)ی وەرگرت، دوای ئەوەی میشێل پلاتینی فەرەنسی بەهۆی تێوەگلانی بە دۆسیەی گەندەڵی دوورخرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئیسپانیا لە یارییەکی ماراسۆنیدا کرواتیای تێپەڕاند و گەیشتە چارەکی کۆتایی یورۆ

ئەمشەو، دووشەممە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی دیکەی قۆناغی (16)ی یورۆی 2020 ئەنجامدرا، هەڵبژاردەی ئیسپانیا بردنەوەی بەرامبەر کرواتیا تۆمارکرد. لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا،…
زیاتر ببینە

بۆ به‌رشلۆنه‌ گونجاون؟ دی بۆیر له‌باره‌ی دیپای و گریزمانه‌وه‌ بۆچوونی ئاشکراده‌کات

ڕۆناڵد دی بۆیر، ئه‌ستێره‌ی دێرینی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا، له‌ چاوپێکه‌وتنێکدا ئاماژه‌ به‌ گرنگی کڕینی مێمفس دیپای هاونیشتیمانی ده‌کات له‌لایه‌ن…
Total
0
Share