هەلی کار بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیاران راگەیەندرا

پەرلەمانی کوردستان هەلی کاری بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم راگەیاند و مەرجەکانیشی ئاشکراکرد.

پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو لیژنەى تایبه‌ت به‌ كاراكردنه‌وه‌ى كۆمیسیۆن له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریدا دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمیسیاران بکرێتەوە، لە ئەمڕۆوە تا 12 ی 4ی 2023، ئەو کەسانەی دەیانەوێت خۆیان بپاڵێون دەتوانن سیڤییەکەیان بۆ پەرلەمانی کوردستان بنێرن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ سیڤی پێشکەش ده‌كه‌ن پێویستە بەپێی ماددەی 5 لە یاسای ژمارە 4 ی ساڵی 2014، ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدابێت:.
– هاوڵاتیی كوردستان -عێراق بێت و به ‌به‌رده‌وامی تێیدا نیشته‌جێبێت.
– به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ ده‌بێت خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆیی بێت.
– ته‌مه‌نی له‌ 30 ساڵ كه‌متر نه‌بێ.
– خاوه‌ن ئه‌زموون بێت و توانا و ده‌ستپاك بێت و بێلایه‌نیی سه‌لمێنراوبێ.
– خاوه‌ن ره‌فتار و رابردوویه‌كی چاك بێت و به‌ تاوانێكی ئابڕووبه‌ر حوكم نه‌درابێت.
– به‌شداریی نه‌كردبێت له‌و تاوانانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه‌ پیلانی بۆ داڕیژرابێت یان ئه‌نجام درابێت بۆ سه‌ركوتكردنی گه‌لی كوردستان و گشت گه‌لانی عێراق و هه‌روه‌ها به‌عسی نه‌بووبێت به‌ گوێره‌ی یاسای ژماره‌ 18 ی ساڵی 2023.
– ئینیتمای بۆ هیچ پارتێكی سیاسی نه‌بێ له‌كاتی ئه‌ندامییه‌تیدا له‌ ئه‌نجومه‌ن.

بابەتی پێشتر

راپۆرتێک: لە ماوەی نیو سەدەدا نزیکەی یەک ملیۆن هاوڵاتیی عێراقی بێسەروشوێن بوون

بابەتی دواتر

20000 درەختی داربەڕوو لە ئەزمەڕ دەچێندرێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: وەزیری تەندروستیی عێراق رەزامەندی لەسەر كۆمەڵێك پێداویستیی تووشبوانی تالاسیما دەربڕی

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزیری تەندروستیی عێراق رەزامەندی لەسەر كۆمەڵێك پێداویستیی تووشبوانی تالاسیما دەربڕی   د. بڕیار…
Total
0
Share