روونکردنەوە لەبارەی ئاگرەکەی بناری سورێن دەدرێت

ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئاگرەکەی بناری چیای سورێن بەهۆی تەقینەوەی پاشماوەی جەنگیی مینەوە بووە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە بناری چیای سورێن چەند پاشماوەیەکی جەنگی وەک مین تەقینەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

ئاشکراشیکرد، دەزگای ئاسایشی هەرێم بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی و سەرجەم هێزە ئەمنییەکان بە مەبەستی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و لەهەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن بە مەبەستی پاراستنی ژینگەی ناوچەکە.

جەختیشیکردەوە، ئەو هەواڵانەی باس لە بۆردومانکردنی ئەو ناوچەیە دەکەن دوورن لە راستیەوە، بە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە و تەقینەوەی مین هاوڵاتییان هەستیان بەدەنگی تەقینەوە کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی لەسەر گیانلەدەستدانی مامۆستا نێرگز لیژنە پێکدەهێنێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕوونکردنەوەی لەسەر گیانلەدەستدانی مامۆستاکەی قوتابخانەی ڕازاوەی کچان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکدەهێنن. ڕۆژی…
Total
0
Share