پەیامێك لە مەكتەبی سیاسیی یەكێتییەوە

مەكتەبی سیاسيی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە گرنگییەوە لە پشتیوانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرجەم خوشك و برایانی ئەندامانی پەرلەمان لە سەرجەم هاوپەیمانێتییەكان و حزبە سیاسیيەكان و سەربەخۆكان دەڕوانێت بۆ هەوڵی بەردەوامیان لەپێناو بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی شەهید و پارێزگابوونی وەكو 19 یەمین پارێزگا لە عێراقی فیدراڵ.

لە پەیامەكەیدا هاتووە، یەكێتی ئەم هەوڵە پیرۆزانە بە هەڵوێستێكی نیشتمانی بەرپرسیارانە دەبینێت كە زیاتر یەكگرتوويی نیشتمان و برایەتی نێوان پێكهاتەكانی گەلی عێراق پتەو دەكات كە پێشتر و لە ئەنجامی سیاسەتە چەوتەكانی رژێمی بەعسی رووخاودا تاڵی زۆریان چەشتووە.

هەر لە پەیامەكەدا هاتووە، “ئەم بڕیاردانە دیموكراتییە بە مافێكی ڕەوای خەڵكی شاری هەڵەبجەی شەهید و كەسوكاری شەهیدان دەبینێت و وەك چەسپاندنی ماف لێی دەڕوانێت كە دەبێتە مایەی پتەوكردنی گیانی نیشتمانی راستەقینەیە، پیرۆزە هەوڵەپڕ شكۆكانتان”.

بابەتی پێشتر

پاریس سان جێرمان 0-1 لیۆن

بابەتی دواتر

پارەی نەوتی فرۆشراوی هەرێمی كوردستان لە ژمارە حسابی مورتەزا لاخانی لە لوبنان گیریخواردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share