وتەبێژی حكومەتی عێراق راگەیەندراوێكی لەبارەی پڕۆژە بودجەوە بڵاوكردەوە

وتەبێژی حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، سوورین لەسەر ئەوەی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق وەكو خۆی پەسەندبكرێت و سەرۆك وەزیرانی عێراقیش ئامادەیە بچێتە ئەنجومەنی نوێنەران تاوەكو روونكردنەوە لەسەر تەواوی پرسەكانی تایبەت بە پڕۆژەیاسای بودجە بدات.

باسم عەوادی وتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند، ئەنجومەنی نوێنەران ئاگاداری تەواوی بڕگەكانی ناوەڕۆكی پڕۆژەیاسای بودجەیە بۆیە حكومەت داوا لەپەرلەمانتار و سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران و هێزە سیاسییەكان دەكات ھەوڵەكان یەكبخەن بۆ تەواوكردنی، چونكە دەرئەنجامی راستەوخۆ پەیوەستە بەپێداویستییەكانی هاوڵاتییان.

راشیگەیاند، حكومەت بڕوایەكی تەواوی هەیە بەو بنەمایانەی كە بودجە لەسەری دانراوە، بۆیە دەبێت ئەندامە بەڕێزەكان ئەو گرنگییە لەبەرچاوبگرن كە بودجە وەكو خۆی لەسەر ئەو بنەمایانە بمێنتەوە، كەواتە بۆ سێ ساڵ چونكە حكومەت ناتوانێت بەردەوامبێت لەسەر بەرنامەكەی ئەگەر بۆ ئەم سێ ساڵە نەبێت كە رێگا بە دروستكردنی پڕۆژە ستراتیژییەكان دەدات و ئەوانەی پەیوەستن بەژێرخانی ئابوری و خزمەتگوزارییە گرنگەكانەوە.

جەختیكردەوە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئامادەیی خۆی دووپاتدەكاتەوە بۆ ئامادەبوون لە ئەنجومەنی نوێنەران و وەڵامدانەوەی ھەر پرسیار و تێبینییەكی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بەپڕۆژەی بودجە.

بابەتی پێشتر

دوایین لێدوانی حكومەتی بەریتانیا لەبارەی ناردنی كۆچبەران بۆ رواندا

بابەتی دواتر

تاوەرێكی دیكەی "ئیفڵ" دروستدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەر کەسێک لە هەر پلە و پۆستێکدا بێت پێشێلکاری بەرامبەر ژنان بکات رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرینەبەر

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژناندا، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا…
Total
0
Share