مەسرور بارزانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ئاڵای كوردستاندا كرد

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان

سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەشداری لە مەراسیمی ڕۆژی ئاڵادا كرد و لە وتەیەكیشدا ڕایگەیاند، نابێت بهێڵین شكۆی نەتەوەییمان بشكێت.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی كانونی یەكەم لە فەرماندەیی زێرەڤانیی لە هەولێر بەشداری لە مەراسیمی ڕۆژی ئاڵادا كرد.

مەسرور بارزانی، لە وتەیەكیشدا ئاماژەی بەوەدا، ئاڵای كوردستان سمبولی قوربانی و خەباتی نیشتیمانی كوردستانە و هێمای نەتەوەیی و نیشتیمانی و ئاینییە.

وتیشی، “ئاڵای كوردستان هێمای پێكەوە ژیانی گەلانە لە كوردستان، هێمای هەموو ئەو ئازادیخوازانەیە كە پەنایان هێناوەتە بۆ كوردستان”.

سەرۆكی حكومەت داواشی لە نەوەی داهاتوو و گەنجان كرد هۆشیاربن لەوەی لەپێناو ئەو ئاڵایە و شكۆی نەتەوەییدا چ قوربانییەك دراوە.

هەروەك داواشی لە سەرجەم لایەنە سیاسییەكان و بیروبۆچوونە جیاوازەكان كرد “پێكەوە بەرگری لە دەستكەوتەكانمان بكەین، خەبات بكەین بۆ بژێوی ژیانێكی باشتری هاوڵاتییان”.

مەسرور بارزانی جەختی لەسەر ئەوەشكردەوە كە “نابێت بهێڵین شكۆی نەتەوەییمان بشكێت”.

ڕۆژی 17ی کانونی یەکەم لە هەرێمی كوردستان بە ڕۆژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان دیاریكراوە و ساڵانە لەو ڕۆژەدا مەراسیم و بۆنەی جیاجیا ئەنجامدەدرێت.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا سزای بەسەر پێنج کۆمپانیای پەیوەندیدار بە ئێرانەوە سەپاند

بابەتی دواتر

دۆلار ڕۆژێكی ڕەشی تۆمار كرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی سێ شەقامی سەرەکی داخران

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، له‌كاتژمێر 11:30 پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆه‌ تا كاتێكی نادیار سێ شەقامی سلێمانی داخراون. بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی…
زیاتر ببینە

لەبارەی کۆمپانیای کۆڕەک تلیکۆمەوە حکومەتی هەرێم نووسراوێک ئاڕاستەی حکومەتی عێراق دەکات

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، “حکومەت نووسراوێكی رەسمی ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەكات سەبارەت بە…
Total
0
Share