لێكۆڵینەوەیەك: گوڵی ئەنجێلیكا پیری دوادەخات

گیای ئەنجێلیكا یاخود گوڵی ئەنجێلیكا كە بە “رووەكی فریشتە” و “گیای پاشاكان”ـیش ناودەبرێت، پرۆسەی پیربوون خاودەكاتەوە، ئەمە دوایین بۆچوونی زانایانە لەبارەی ئەم رووەكەوە.

بەپێی لێكۆڵینەوەیەك كە تیمێك لە زانایان لە زانكۆی بەڵتیك ئەنجامیانداوە، دەركەوتووە پێكهاتەی گوڵی ئەنجێلیكا لە رێگەی زیادكردنی هەڵمژینی ئۆكسجین لە خوێندا و باشكردنی پرۆسەی ئۆكسان لە جەستەدا، پارێزگاری لە خانەكان دەكات.

لێكۆڵەرەوان دەڵێن، ئەو پێكهاتە بایۆلۆجییە چالاكانەی لەم رووەكەدا هەن، كاریگەرییان لەسەر خانەكانی جەستە هەیە و كەمیی ئۆكسجین چارەسەردەكەن، هاوشێوەی دژەئۆكسان و دژەمیكرۆب كاردەكەن و دڵ لە نەخۆشی دەپارێزن.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن كە كاریگەرییە زۆر و جیاوازەكانی “رووەكی فریشتە” لەسەر بەش و كۆئەندامەكانی جەستە، هۆكارن بۆ هێشتنەوەی خانەكان بە گەنجی و دەكرێت لە پێكهاتەكانی دەرمانی تایبەت بە دواخستن یاخود خاوكردنەوەی پرۆسەی پیربوون دروستبكرێت.

بابەتی پێشتر

بەر لە جەژنی رەمەزان مووچەی مانگی ئازار دەدرێت؟

بابەتی دواتر

سعودیە لەبارەی عەمرەی 10 رۆژی کۆتایی رەمەزانەوە بڕیارێکی دەرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share