ناپۆلی بۆ هەر گۆڵێک چەند بە ئۆسیمین دەدات؟

ئیدارەی یانەی ناپۆلی پەیوەستە بەو مەرجانەی لە گرێبەستی ڤیکتۆر ئۆسیمینی نایجیری-دا واژۆیکردووە، تاوەکو ئێستا چەندین خەڵات و پاداشتیان لەپای گۆڵە تۆمارکراوەکانیدا پێشکەشکردووە.

ڕۆژنامەی “لاگازێتا دێلۆ سپۆرت” لە زاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی یانەی ناپۆلی-یەوە دەریخستووە، کە ئۆسیمین تاوەکو ئێستا دوو پاداشتی بەبڕی (130 هەزار یورۆ) وەرگرتووە، واتا کۆی گشتی (260 هەزار یورۆ)ی لە یانەی ناپۆلی-یەوە بۆ تەرخانکراوە.

یەکەمیان بەهۆی گەیشتنی بە گۆڵی ژمارە (20) لە خولی ناوخۆی ئیتاڵیا، دووەمیان بەهۆی گەیشتنی بە سنووری (25) گۆڵ لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکان.

سەرچاوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، کە هێرشبەرەکەی نایجیریا دەتوانێت پاداشتێکی دیکە بە تێچووی (130 هەزار یورۆ) بەدەستبهێنێت لە ئەگەری گەیشتنی بە گۆڵی ژمارە (30).

تاوەکو ئێستا، ئۆسیمین لە خولی ئیتاڵیا (21) گۆڵ و چوار گۆڵیشی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

چۆن دەزانیت تووشی تووڕەیی لەڕادەبەدەر بوویت؟

بابەتی دواتر

قەڵەوی قەیرانێکی جیهانی.. چارەسەرەکانی دەچنە لیستی دەرمانە بنەڕەتییەکانی تەندروستیی جیهانییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share