عێراق.. ژمارەی فەرمانبەران 10 هێندەی ئەوەیە كە دەوڵەت پێویستیەتی

پسپۆڕێكی ئابوری دەڵێت، “ژمارەی فەرمانبەرانی عێراق 10 هێندەی ئەوەیە كە دەوڵەت پێویستیەتی، سێ ڕێگەش هەن بۆ چارەسەركردنی قەیرانی دارایی بەشێوەیەكی خێرا.”

حەسەن ئەسەدی، كە پسپۆڕێكی ئابوریی عێراقییە، لێكۆڵینەوەیەكی بۆ ژمارەی فەرمانبەرانی كەرتی گشتی لە عێراق كردووە و وەك خۆی دەڵێت، “ئەو ژمارە فەرمانبەرەی لە عێراق لە كەرتی میریدا كاردەكەن، 10 هێندەی ئەوەیە كە دەوڵەت پێویستی پێیەتی و هاوكات 10 هێندەی پێوەرە جیهانییەكانی كاری فەرمانبەرانی دەوڵەت بەپێی ژمارەی دانیشتووانە.”

پسپۆڕە ئابورییەكە ڕایگەیاندووە، “حكومەتە یەكلەدوای یەكەكانی عێراق، هیچ پلانێكیان نەبووە بۆ پەرەپێدانی ئابوری و نەیانزانیوە داهاتووی ئابوری چی و چۆن دەبێت، ئەوان پشتیان بە زانستی ئابوری و بۆچوونی پسپۆڕان و شارەزایانی ئابوری نەبەستووە لە بەڕێوەبردنی كەرتی ئابوریی دەوڵەتدا.”

ئەسەدی پێیوایە ساڵی داهاتوو، لەڕووی ئابورییەوە ساڵێكی ئاسان نابێت بۆ عێراق و پێویستە حكومەت ڕێگەچارەی بەپەلە بگرێتەبەر بۆ فریاكەوتنی دۆخەكە، نەك پەنابباتەبەر قەرزكردن، چونكە ئەوە هەڵەیە و باری سەرشانی قورستر دەكات.”

لە درێژەی وتەكانیدا سەبارەت بەو لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونانەی بۆ قەیرانی ئابوری كردوونی، ئەو پسپۆڕە ئابورییە دەڵێت، “پێویستە حكومەت خەرجییەكان كەمبكاتەوە و داتابەیسێك بۆ فەرمانبەران دابمەزرێنێت و دەروازە سنوورییەكان كۆنترۆڵ بكات، بۆ ئەوەی داهاتی زیاتری دەستبكەوێت.”

بابەتی پێشتر

ئارسیناڵ 1-1 ساوزامپتن

بابەتی دواتر

لە گۆرانیبێژییەوە بۆ تیرۆریست؟ فەزڵ شاكر بە 22 ساڵ زیندانیكردن سزادرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەی سودانی لە پەرلەمان دەبێت

بەپێی خشتەی كاری كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سبەی لە خشتەی كارانامەی كۆبوونەوەكاندا سودانی ئامادەی كۆبوونەوەكە دەبێت و گفتوگۆی…
Total
0
Share