شێركۆ جەودەت: توركیا گرێبەستی لەگەڵ هەرێم بۆ گواستنەوەی نەوت هەبووە بۆیە ئێستا داوای قەرەبوو لە عێراق دەكات

د. شێركۆ جەودەت پەرلەمانتاری دەستلەكاركێشاوە لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هۆكاری داواكەی توركیا لە عێراق دوای راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم ئاشكرادەكات و دەڵێت، “پێشتر توركیا گرێبەستی لەگەڵ حكومەتی هەرێم بۆ گواستنەوەی نەوت هەبووە و ئێستا كە نەوت راگیراوە داوای قەرەبوو دەكات و ئەو داواكارییەش تەنها كاردانەوەیە بەرامبەر بڕیارەكەی دادگای نێودەوڵەتیی فەرەنسا”.

راشیگەیاند، پێشتر گرێبەستێك كراوە كە هەناردەی نەوتی هەرێم بە بۆریی بگوازرێتەوە كە خاوەندارێتیی بۆرییەكە هەرێمی كوردستان بوو دواتر 40%ی درا بە كۆمپانیایەكی بیانی و 60%ی بە كۆمپانیایەكی ناوخۆیی و توركیا گرێبەستی بۆ گواستنەوەی نەوت و عەمباركردنی هەبووە كە بە خاكی وڵاتەكەیدا دەگوازرێتەوە و ئێستا داوای قەرەبوو لە حكومەتی عێراق دەكات.

راشیگەیاند، ئەو داواكارییەكەی توركیا كاردانەوەیە لە بەرامبەر بڕیارەكەی دادگای فەرەنسا كە سزای دارایی خراوەتەسەری لە بەرامبەر گواستنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بەبێ رەزامەندیی حكومەتی عێراق.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی پشووەكەی رۆژی شەممەوە بڕیاریدا

بابەتی دواتر

ئەو کاتژمێرەی نرخی لە فڕۆکەیەکی تایبەت گرانترە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share