ئاسایشی سلێمانی باندێكی گەورەی دزیكردن دەستگیردەكات

باندە دەستگیركراوەكە فۆتۆ: ئاسایشی سلێمانی

لەلایەن هێزەكانی ‎ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی باندێکی گەورەی دزیکردن دەستگیركرا و سەرجەم ئەندامانی باندەکە رووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، ‎لە سەنتەری قەزای بازیان و شارۆچکەی بەردەقارەمان لە شەوانی 2023/2/15 و 2023/3/10 باندێک دزییان لە دوو ماڵ كردووە و ‎بڕێکی زۆر لە پارە، ئاڵتون و مۆبایلیان بردووە، هەروەها ببونە هۆی دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لای دانیشتووانی قەزاکە.

پاش تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر رووداوەکە، بە فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە، هێزەکانیان راسپێردران بۆ بەدواداچوون و گەڕان بەدوای تۆمەتبارانی کردەوەکەدا.

‎ئاسایشی رۆژئاوا دەشڵێت، سەرەنجام بە پشتبەستن بە سەرچاوەی زانیارییەكان و ماندوبوون و شەونخونی هێزەکانیان، زانیاری وورد و پێویست لەسەر تۆمەتباران و ناسنامەیان بەدەستهات و لە چەند ئۆپراسیۆنێکی جیاوازدا سەرجەمیان کە پێکهاتبوون لە پێنج تۆمەتبار دەستگیرکران و راپێچی بەردەم یاسا کران.

تۆمەتباران بریتین لە هەریەك لە ‎(س.ح.م.)، (س.ئ.م.)، (ش.س.ک.)، ‎(م.ج.ی.) و (ر.ر. ر.)، وەك ئەوەی ئاسایش ئاماژەی پێداوە و دەڵێت، بەهۆیەوە ترس و دڵەڕاوكێی هاوڵاتییانی قەزاكە كۆتاییهات.

بابەتی پێشتر

دوای بڕیاری راگرتنی نەوتی هەرێم، توركیا داوای قەرەبوو لە عێراق دەكات

بابەتی دواتر

كەركوك.. كەسێك بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێك دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share