ئەمڕۆ سێشەممە لە کەلار رووداوێکی پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویدا و لە ئەنجامی رووداوەکەدا شۆفێرانی دوو ئۆتۆمبێل برینداربوون.
بەپێی راگەیەندراوی هاتوچۆی گەرمیان، بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە كەلار کراون و لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.