نرخی نەوت دابەزی

دوای ئەو بەرزبوونەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا بەخۆیەوە، ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس 12 سەنت دابەزی و بە 72.69 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات نەوتی خاوی برێنتیش 38 سەنتی لێبووەوە و یەک بەرمیلی بە 77.73 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

بەهۆی ئەوەی پێشبینی دەکرێت ئاستی خواستی چین لەسەر نەوتی خاو بە رێژەی %6.2 بەرزببێتەوە، پێشبینی دەکرێت نرخی نەوت بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ببینێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غەریب ئەحمەد: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران باسی مووچە دەکەین

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا باسی مووچە دەکەین. غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند،…
Total
0
Share