ئەنجومەنی باڵای فەتوا بڕی زەکات و سەرفیترەی دیاریکرد

ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێم بڕی زەکات و سەرفیترەی  ئەمساڵی دیاریکرد و بەپێی فەتواکە، بڕی ئەو پارەیەی زەکاتی لێدەکەوێت زیادیکردووە و بڕی سەرفیترەش بە هەمانشێوە زیادیکردووە.

بەپێی لیژنەی فەتوای هەرێمی کوردستان، بۆ ئەمساڵ بڕی سەرفیترە و زەکات بەمجۆرە دەبێت:

یه‌كه‌م: بڕی سه‌رفیتره‌ بۆ هه‌ركه‌سێك له‌ ئه‌مساڵدا به‌لایه‌نی كه‌م (3.500) سێ هه‌زار و پێنج سه‌د دینار ده‌بێت.

دووه‌م: ئه‌ندازه‌ی فیدیه‌ی به‌ڕۆژوو نه‌بوون بۆ هه‌ر رۆژێك (3.500) سێ هه‌زار و پێنج سه‌د دینار ده‌بێت.

سێیه‌م: ئه‌ندازه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی زه‌كاتی تیادا واجب ده‌بێت (نیصابی زه‌كات) بریتییه‌ له‌ (7,200,000) حه‌وت ملیۆن و دووسه‌د هه‌زار دینار، واته‌: هه‌ركه‌سێك حه‌وت ملیۆن و دووسه‌د هه‌زار دیناری عێراقی هه‌بێت و ساڵی به‌سه‌ردا تێپەڕیبێت‌، واجبه‌ بۆهه‌ر ملیۆنێك بیست و پێنج هه‌زار دیناری عێراقی به‌زه‌كات بدات به‌ هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌تان.

بابەتی پێشتر

مژدەیەکی خۆش بۆ جیهان لەبارەی "بۆمبی ژمارەی دانیشتووانەوە"

بابەتی دواتر

فراکسیۆنی یەکێتی: پارتی لەبەر کورسیی کۆتا سازشی لەسەر کەرکوک کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share