عەلی حەمەساڵح رایدەگەیەنێت، هەرگیز روونادات بەغداد رێگری لە ناردنی نەوت بكات و مووچەش نەنێرێت.
عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی پێشووی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان داوا لە موچەخۆران دەكات نیگەران نەبن و دەڵێت، “موچەی ئێوە نابێتە قوربانی، هەرگیز شتی وا روونادات بەغداد رێگری لە ناردنی نەوت بکات و مووچەش نەنێرێت”.
“دڵنیابن بەم بڕیارانەی ئێستاشەوە دەتواندرێت زۆر بە باشی لە خزمەتی هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی کۆتایی پێبێت” ئەو پەرلەمانتارەی پێشوو وا دەڵێت.
روو لە حكومڕانانیش هیوادەخوازێت، جارێک گوێ لەوانە بگرن كە چارەسەری دڵسۆزانە پێشکەش دەکەن.