تورکیاش نەوتی هەرێم رەتدەکاتەوە
حکومەتی راسپاردەی هەرێمی کوردستان دۆسیەیەکی دیکەی نەوتی دۆڕاند

حکومەتی عێراق سکاڵایەکی دیکەی نەوتی لە هەرێمی کوردستان بردەوە و بەپێی بڕیاری دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتیی پاریس کە دۆسیەکەی لە بەرژەوەندیی عێراق یەکلاییکردەوە.

سەرکەوت شەمسەدین پەرلەمانتاری پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، شەوی رابردوو حکومەتی تورکیا، حکومەتی عێراقی فیدراڵی ئاگادارکردووەتەوە کە دادگای پاریس دۆسیەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی لەرێگەی تورکیاوە یەکلایکردووەتەوە و هەناردەکردنی نەوتی لەو رێگەیەوە بە پێشێلکاریی بەرامبەر عێراق داناوە.

دۆسیەی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتیی ژوری بازرگانی نێودەوڵەتی لە پاریس ماوەی نزیکەی نۆ ساڵە بەردەوامە لەسەر دۆسیەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی تورکیاوە، عێراق ده‌ڵێت، تورکیا رێککەوتنی گواستنه‌وه‌ی بۆرییەکانی ساڵی 1973ی پێشێلکردوە بە رێگەدان بە هەناردەکردنی نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستانی عێراقەوە بەبێ رەزامەندیی بەغداد.

لە دوای بڕیارەکەی دادگای پاریس حکومەتی تورکیا بڕیاری پابەندبوونی بە دادگای نێودەوڵەتیی پاریسەوە داوە و بە حکومەتی عێراقی راگەیاندووە، چیتر رێگەنادات بەبێ رەزامەندیی حکومەتی عێراق نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە بگوازرێتەوە.

ئەو ئەندام پەرلەمانەی پێشوو دەڵێت، “ئەمە بڕیارێکی مێژوویە بۆ تەواوی عێراق و بەتایبەت بۆ فەرمەنبەرانی کوردستان، چیتر عێراق هیچ حوجەیەکی نییە بۆ نەناردنی پشکی هەرێم”.

 

بابەتی پێشتر

گۆتێرێش: پێویستە مرۆڤایەتی ئاراستەی خۆی لەبارەی ئاوەوە بگۆڕێت

بابەتی دواتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێزمەباران و بەفر دەبارێت

شەپۆلێکى بارانبارین روو لە تەواوى ناوچە جیاجیاکانى هەرێمی كوردستان دەكات و لە هەندێك ناوچە بەفر دەبارێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی…
Total
0
Share