ئەمڕۆ ئەنجومەنی گشتی بەریتانیا بە زۆرینەی دەنگی ئەندامەکانی بەکارهێنانی تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆکی لە دامەزراوە حکومییەکاندا قەدەغەکرد.
ئەنجومەنی گشتی بەریتانیا بڕیاریدا بە شێوەیەکی بەپەلە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک لەناو دامەزراوە حکومییەکاندا لەکاربخات ئەمەش بەهۆی مەترسییە ئەمنییەکانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەوە.
بڕیاری ئەنجومەنەكە بۆ بەرگرتنە لە دزەكردنی زانیارییەكانی بەكارهێنەر كە بارەگاكەی لە پەكینی پایتەختی چینە.
لای خۆیەوە وتەبێژی کۆمپانیای تیک تۆک رایگەیاند، “پێمانوایە ئەم بڕیارە لەسەر بنەمایەکی هەڵە دەرکراوە، کە پەیوەندی بە بابەتی جیۆسیاسییەوە هەیە و هاوڵاتییانی بەریتانیا هیچ رۆڵێکیان تێیدا نییە”.