شێوازی کڕینی بەنزین گۆڕدرا

لە وێستگەكانی سووتەمەنیدا شۆفێر بە شێوەی ئەلیكترۆنی پارەی بەنزین و گاز دەدات و بڕیارە پڕۆژەكە هەموو پارێزگاكان بگرێتەوە.

عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمەكانی نەوت، بە هاوكاریی بانكی ناوەندیی عێراق و كۆمپانیاكانی رێكخستنی پارەدانی ئەلیكترۆنی، ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستیانكردووە بە جێبەجێكردنی پڕۆژەی پارەدان بە شێوەی ئەلیكترۆنی لە وێستگەیەكی دابەشكردنی سووتەمەنی لە بەغداد و شۆفێران بە شێوازی ئەلیكترۆنی پارەی بەنزین دەدەن.

وتیشی، ئەم هەنگاوە سەرەتایەكە بۆ گۆڕینی شێوازی پارەدان لە كاشەوە بۆ ئەلیكترۆنی لە گشت وێستگەكانی سووتەمەنی لە بەغداد و پارێزگاكانی دیكە و مانگی ئایاری داهاتوو بە شێوەی فراوان و سەرتاسەری جێبەجێدەكرێت.

پێشتر بانكی ناوەندی رایگەیاندبوو، “پارەدان بە شێوەی ئەلیكترۆنی لە وێستگەكانی سووتەمەنیدا، سەرەتای پڕۆژەیەكی گەورەیە كە هەموو كۆمەڵگە دەگرێتەوە، ئامانجی كەمكردنەوەی بەكارهێنانی پارەی كاش و پاراستنی پارە و پارەدانە بە شێوەی ئەلیكترۆنی”.

بابەتی پێشتر

10 دڵخۆشترین وڵاتانی جیهان ئاشكراكران

بابەتی دواتر

چۆن خۆت لە سەرئێشەی کاتی بەرۆژووبوون رزگاردەکەیت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share