بەریتانیا: ئەو تۆمەتبارەی ئاگری لە پیاوێک بەردا لەبەردەم مزگەوتێکدا پێشتر تاوانێکی هاوشێوەی ئەنجامداوە

پۆلیسی بەریتانیا ئاشکرایکردووە کە ئەو تۆمەتبارەی لە بەردەم مزگەوتێکی شاری بێرمینگهام ئاگری لە پیاوێکی بەتەمەن بەردا، پێشتر لە شاری لەندەن تاوانێکی هاوشێوەی ئەنجامداوە.

بەپێی ئەو ئەنجامانەی پۆلیسی بەریتانیا پێیگەیشتووە، ئەو کەسەی رۆژی دووشەممە لەبەردەم مزگەوتێکی شاری بێرمینگهام ئاگری لە جەستەی پیاوێکی بەتەمەن بەردا لەکاتێکدا لە مزگەوتەوە بەرەو ماڵەکەی دەگەڕایەوە، پێشتر و لە مانگی شوباتدا، لەبەردەم مزگەوتێکی شاری لەندەندا ئاگری لە جەستەی پیاوێکی دیکە بەرداوە کە لەدوای نوێژ لە مزگەوتەوە بەرەو ماڵەوە گەڕاوەتەوە.

پۆلیس رۆژی سێشەممە تۆمەتبارەکەی دەستگیرکرد، ئەوەش رۆژێک دوای ئەوەی هێرشی کردە سەر پیاوێکی تەمەن 70 ساڵ بەناوی “محەمەد ریاز”، کە لەکاتی گەڕانەوەیدا بووە لە مزگەوتێکی شاری بیرمینگهامەوە بۆ ماڵەوە و سوتاندوویەتی.

پۆلیس ئەم هێرشەی بەستەوە بە هێرشێکی دیکە کە لە ناوچەی ئیلینگ لە لەندەنی پایتەخت لە 27ی شوبات روویدا و لەو ماوەیەدا پیاوێکی تەمەن 82 ساڵ لە دەرەوەی مزگەوتێکدا ئاگری تێبەردرا .

شۆن ویلسۆن، بەڕێوەبەری پۆلیس دەڵێت, “ئێمە بە تەواوی لەو ترسە تێدەگەین کە دوای ئەم rووداوە لە سەرانسەری ناوچەکەدا بڵاوبووەتەوە “.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەرچەندە تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە، بەڵام ئێمە بە وریاییەوە مامەڵە دەکەین و داوا لە خەڵکی ناوچەکەش دەکەین بە هەمانشێوە بە وریاییەوە مامەڵە بکەن”.

لە هێرشەکەی بیرمینگهامدا، قوربانییەکە بەهۆی سووتانی زۆرەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە بەڵام مەترسی لەسەر ژیانی نەماوە .

بابەتی پێشتر

یەكەم مووشەكی دروستكراو بە 3D نەیتوانی بگاتە خولگەی دیاریكراو

بابەتی دواتر

بە حەبێکی سەرسوڕهێنەر بەبێ پەیڕەوکردنی سیستمی خۆراک و وەرزشکردن کێشت دابەزێنە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share