رێژەی بارانبارین لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ئاماری بارانبارینی لە ماوەی 24 كاتژمێردا بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاماری بارانبارینی لە ماوەی 24 كاتژمێردا بڵاوكردەوە و دەڵێت، لە كاتژمێر نۆی بەیانیی دوێنێ سێشەممەوە تا كاتژمێر نۆی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، زۆرترین باران لە بەرزنجە باریوە كە 14.1 ملم بووە.

هەر بەپێی ئامارەكە، نزمترین رێژەی بارانبارین لە ماوەی 24 كاتژمێردا لە هەولێر بووە كە 0.5 ملم بووە.

یاخسەمەر لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە 12.7 ملم و حاجی ئۆمەران لە سنووری پارێزگای هەولێر بە 12.4 ملم باران، لەو ناوچانەی هەرێمی كوردستانن كە زۆرترین بارانیان لێباریوە، وەك ئامارەكەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاشكرایكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ساڵنامەی تاقیکردنەوەکانی سنووری ئەو پەروەردانەی بایکۆتی دەوامیان کردبوو بڵاوکرایەوە

بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، راپەڕین و کۆیە کە پێشتر بەهۆی بایکۆتی خوێندنەوە لە کاتی خۆیدا ئەنجامنەدابوو، ساڵنامەی…
Total
0
Share