بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانەوە وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا کاتەکانی دەوام بۆ ماوەی یەک کاتژمێر کەمبکرێتەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە، “بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز لەسەر فەرمانی جەنابی وەزیر دەوامی فەرمانبەران لەسەرجەم فەرمانگە و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و زانکۆکان بۆ ماوەی یەک سەعات کەمدەکرێتەوە”.
هەر ئەمڕۆش وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا کاتی وانەکان بۆ ماوەی پێنج خولەک کەمبکرێتەوە.