بافڵ جەلال تاڵەبانی: بژی كورد و كوردستان، كوردستان یان نەمان

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبەردەم سەدان هەزار لە كوردستانیان لە ئاهەنگی نەورۆزی ئامەدی كوردان پەیامێكی ئاراستەی گەلی كورد لەسەرتاسەری كوردستان كرد و تێیدا پیرۆزبایی خۆی گەیاندە كوردان و ڕایگەیاند، شانبەشان خەبات دەكەین بۆ بەرژەوەندیی گەلەكەمان”.

سەرۆك بافڵ وتیشی، “دەبێت سەركردە و سیاسییە كوردە دەستگیركراوەكانمان ئازادبكرێن و رێگا بە كەسوكاریان بدرێت سەردانیان بكەن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامەكەیدا هاوخەمی خۆی بۆ قوربانییان و كەسوكاری گیانلەدەستدراوانی بومەلەرزەكەی توركیا دەربڕی و ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، “دڵمان لای ئەو خانەوادانەیە كە بەهۆی بومەلەرزەكەوە كەسوكاریان لەدەستداوە”.

لە كۆتایی پەیامەكەدا سەرۆك بافڵ كە بۆ كورد و بۆ ئاشتی و دیموكراتیی پێشكەشیكرد وتی، “بژی كورد و كوردستان، كوردستان یان نەمان”.

بابەتی پێشتر

سودانی بۆ بابەتی بەردانەوەی ئاو گەیشتە توركیا

بابەتی دواتر

قەڵادزێ.. كەسێك لە ئاوی زێی بچووكدا خنكا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share