لە بەریتانیا خۆپیشاندانی بەرفراوان بۆ ئازادکردنی زیندانییانی بادینان ئەنجامدرا

لە هەردوو شاری مانچستەر و بێرمینگھامی بەریتانیا، دوو گردبوونەوە و خۆپیشاندانی بەرفراوان بۆ ئازادکردنی زیندانییانی بادینان ئەنجامدران.

خۆپیشاندان و گردبوونەوەكان لەلایەن رێکخراوی داکۆک بۆ ماف و ئازادی، بە ھاوبەشی لەگەڵ رەوەندی کوردی لە بەریتانیا رێكخرابوون و بەشداربووان داوای دەستبەجێ ئازادکردنی شیروان شێروانی، گوهدار زێباری و سەرجەم زیندانییانی ئازادیخوازی نێو زیندانیان دەكرد.

خۆپیشاندەران جەختیانكردەوە كە “بە ئازادکردنی چەند زیندانییەکی قارەمانی بادینان، کۆتایی بە کەیسی زیندانییانی بادینان نەهاتووە و تا ئازادکردنی سەرجەم زیندانییانی دیکە شەقام بێدەنگ نابێت”.

لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە، خۆپیشاندەرانی كوردی بەریتانیا دەڵێن، “تا رۆژنامەنووس و چالاکوان و خەڵکی ئازادیخواز لە زیندانەکاندا بمێنن، چالاکییەکانمان و پشگیریکردنەکانمان بەردەوامدەبن و درێژە بە خەباتی مەدەنییانەمان دەدەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: لەگەڵ ناتانیاهۆ کۆدەبمەوە و پرسی ئیران تاوتوێدەکەین

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، بەنیازە لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کۆببێتەوە. ترەمپ لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان…
Total
0
Share