بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ دابارین بە شێوەی نمەباران و کە هەندێک کات بۆ شێوەی تاوە باران و بروسکە دەبێت”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “بارانبارین سەرەتا لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم و بادینان دەستپێدەکات، پاشان زۆربەی ناوچەکانی تری هەرێم دەگرێتەوە بەشێوەی پچڕ پچڕ، لە کاتەکانی ئێوارە دابارین لە زۆربەی ناوچەکان کەمدەبێتەوە، پلەکانی گەرما لەناوچەکانی باکوور و خۆرئاوای هەرێم نزمدەبێتەوە”.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ سێشەممە ئاشکرایکرد، “ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و هەور دەبێت لە کاتەکانی بەیانی نمە بارانى کەمی پچڕپچڕ دەبارێت لە ناوچە شاخاویەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم، بۆ کاتەکانی دوای نیوەڕۆ و ئێوارە نمە بارانی پچڕ پچڕ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەبارێت کە هەندێک جار بەشێوەی تاوەباران و بروسکە دەبێت، پاشان کاریگەری کەمدەبێتەوە لە کاتەکانی شەودا”.