کۆسرەت رەسوڵ سەردانی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدی کرد

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە شاری سلێمانی، کۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی حزبەکەی کرد.

لەمیانی سەردانەکەیدا کۆسرەت رەسوڵ عەلی، دڵخۆشی خۆی بە باشی تەندروستیی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەربڕی و هیوای ساغ و سەلامەتی و تەندروست باشی بۆ خواست، هاوکات پیرۆزبایی یادی راپەڕین و جەژنی نەورۆزی لێکرد، وەک دوو بۆنەی گرنگی نیشتمانی و نەتەوەیی.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا کۆسرەت رەسوڵ باسی لە رۆڵی هێرۆ خان وەک ژنێکی پێشمەرگە و تێکۆشەر و قارەمان کرد، کە لە خەباتی شاخ و شار رۆڵێکی بەرچاوی هەبووە و هەمیشە هاوکار و پشتیوانێکی بەهێزی هەڤاڵ مام جەلال و پێشمەرگەکانی شۆڕشی نوێ بووە.

بابەتی پێشتر

دوو شەقامی شاری سلێمانی بەربەست دەکرێن

بابەتی دواتر

لەبارەی دیاریکردنی مانگی رەمەزانەوە سعودییە داوایەک لە سەرجەم موسڵمانانی جیهان دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share