بەریتانیا.. لێكۆڵینەوە لە سوتانی دەیان ئۆتۆمبێلی گرانبەها دەكرێت

پۆلیسی بەریتانیا لەو ڕوداوی ئاگرە دەكۆڵێتەوە كە بووە هۆی سوتانی دەیان ئۆتۆمبێلی گرانبەها و زیانی ملیۆنان دۆلاری لێكەوتەوە.

بەگوێرەی هەواڵێكی زە سەن-ی بەریتانی، پیاوانی ئاگركوژێنەوە سەركەوتوو نەبوون لە ڕزگاركردنی 80 ئۆتۆمبێل لە سووتان.

سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانە، لە گوندێكی سەربە چێشەر بەناوی ئۆڤەر پیۆڤەر لە بەریتانیا ڕاگیرابوون.

سەرجەم ئۆتۆمبێلەكان گرانبەهابوون، تەنانەت یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان كە لە جۆری فیراری بوو بەهاكەی لە سەرووی یەك ملیۆن و 600 هەزار دۆلارەوەیە.

لەگەڵ ئەوەشدا چەند ئۆتۆمبێلێكی دیكەی جۆری لامبەرگینی و پۆرش و جاگواریان تێدا بوون.

زە سەن ئاشكرایكردووە، خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانە بازرگانێكی دەوڵەمەندە كە كار لە ئۆتۆمبێلە كلاسیكەكاندا دەكات و ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەو گوندە لە نێو گەراجێكی تایبەت بە خۆیدا ڕاگرتبوو.

ئەوەش خراوەتەڕوو، تەنانەت ئۆتۆمبێلی كلاسیكی لەنێو ئۆتۆمبێلە سوتاوەكاندا هەیە كە نرخەكەی لە سەرووی 4 ملیۆن دۆلارەوەیە.

پۆلیسی ناوچەی چێشەر ڕایگەیاندووە، “تیمێكی هاوبەشی پۆلیس و پیاوانی ئاگركوژێنەوە لە هەوڵدان بۆ ئەوەی هۆكاری ئەو ئاگرە بزانن”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، “زۆرینەی گومانەكان بۆ ئەوە دەچن كە بە ئەنقەست ئەو ئاگرە كرابێتەوە”.

بابەتی پێشتر

ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە چەقۆ کوژرا

بابەتی دواتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، چوارشەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دراوە جیهانییەکان

نرخی دراوە جیهانییەکان بەرامبەر بە دیناری عێراقی بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی تشرینی دووەم، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە.…
Total
0
Share