چوار تیرۆریست كوژران

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، چوار تیرۆریست كوژران و ئۆتۆمبێلەكەیان سووتێندرا.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان رایگەیاند، چوار لە تیرۆرستانی داعش لە بیابانی ئەنبار كوژراون.

لە راگەیەندراوێكدا فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان دەڵێت، لە ئۆپەراسیۆنێكدا لە ناوچەی گەعرە لە بیابانی ئەنبار چوار تیرۆریستی داعش كوژراون.

بەپێی راگەیەندراوەكە، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكە لەلایەن حەشدی عەشائیری و بە هاوكاری و هەماهەنگیی هێزی زەمینی ئەنجامدراوە و ئۆتۆمبێلی تیرۆریستەكان سووتێندراوە.

بابەتی پێشتر

بە وێنە.. دوو کەس بە رووداوێکی هاتوچۆ برینداربوون

بابەتی دواتر

وێنەی ئەو پیاوە بڵاوكرایەوە كە هاوژینەكەی ژەهرخواردی كرد و ئەشكەنجەی دا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share