بودجە گەیشتە پەرلەمان

وتەبێژی حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، پڕۆژەیاسای بودجە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرا.

باسم عەوادی وتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵانی 2023، 2024 و 2025 لە حكومەت عێراقەوە رەوانەی ئەنجومەنی ئەنجومەنی نوێنەران كراوە بە مەبەستی دەنگدان و پەسەندكردنی لە پەرلەمان و كاركردن بە یاسای بودجە.

لە چەند رۆژی رابردوودا حكومەتی عێراق بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پڕۆژەیاسای بودجەی پەسەند ئەوەش دوای گۆڕانكاری لە چەند بڕگەیەكی پڕۆژەكە كە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە رەشنووسەكەی ئامادەكرابوو.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە كەشناسیی هەرێمی كوردستانەوە

بابەتی دواتر

لە ئەمڕۆوە وەرن بۆ سلێمانی نەورۆزێكی جیاواز و ناوازە ببینن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share