بافڵ جەلال تاڵەبانی: ژیان و گوزەرانی خەڵک بەرپرسیارێتیی ئێمەیە

سەرۆكی یەكێتی و باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق

سەرۆكی یەكێتی لەگەڵ باڵیۆزی فەرەنسا كۆبووەوە و رایدەگەیەنێت، ژیان و گوزەرانی خەڵک بەرپرسیارێتیی ئێمەیە و هەموو هەوڵێک لەو پێناوەدا دەدەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی چاویکەوت بە ئێریک شۆڤالیێ، باڵیۆزی فەرەنسا لە عیراق.

لە دیدارەكەدا دۆخی سیاسیی هەرێم و عیراق تاوتوێکرا و بەردەوامی گفتوگۆکان لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی حکومەتی هەرێم و عیراق لەسەر بنەمای دەستوور و پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەکان جەختیلێکرایەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی روانینی یەکێتی لەبارەی دۆخی هەرێم و هەنگاوەکان بۆ تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان روونکردەوە و رایگەیاند، “بۆ هەمووان ئاشکرایە ئێمە باوەڕی نەگۆڕمان بە کاری پێکەوەییە. ژیان و گوزەرانی خەڵک بەرپرسیارێتیی ئێمەیە و هەموو هەوڵێک لەو پێناوەدا دەدەین”.

لە دیدارەكەدا دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەكێتی و ئۆلیڤیێ دیکوتینێ، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە ھەرێمی کوردستان ئامادەبوون.

بابەتی پێشتر

سلێمانی دیارترین سەرکردەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان كۆدەكاتەوە

بابەتی دواتر

لە سبەینێوە نرخی نەوت، گاز و غاز لە سلێمانی دادەبەزن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: پەسەندکردنی بودجە ئەوەی یەکلاییکردەوە کە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و دامەزراندن بۆ هیچ توێژێکی هەرێم ناکرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “پەسەندکردنی بودجە ئەوەی یەکلاییکردەوە کە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و دامەزراندن بۆ هیچ توێژێکی هەرێم…
Total
0
Share