لە هەولێر تەرمێک دۆزرایەوە

پۆلیسی هەولێر دۆزینەوەی تەرمێکی لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا راگەیاند کە بە چەقۆ کوژراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، “شەوی رابردوو بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە بە بوونی تەرمێک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا، دوای گەیشتنی تیمێکی لێکۆڵەر بۆ شوێنی مەبەست، دەرکەوت کە هاوڵاتییەک بەناوی ڕەوەند محەمەد کەریم تەمەن 35 ساڵ بە چەقۆ لێیدراوە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “دوای وەرگرتنی زانیاری لەسەر رووداوەکە دەرکەوت کە ناوبراو بەهۆی دەمەقاڵێیان لەگەڵ کەسێک بەناوی (ص. ف. ص.) شەڕ لەنێوانیان دروستبووە و بە چەقۆ لێیدراوە و دواتر لەژێر فشاری هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر تۆمەتبار خۆی رادەستکرد”.

ئاشکراشیکرد، “پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار رێکخراوە و رەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر کراوە بۆ ئەوەی رێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتبار بگیرێتەبەر”.

 

بابەتی پێشتر

دەنگی دوو تەقینەوە لە هەولێر بیستران

بابەتی دواتر

محەمەد شیاع سودانی: پاڵپشتیی یەکگرتوویی سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان دەکەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەخشی 29 کەناڵی ناوخۆیی رادەگیرێت

بەهۆی نوێنه‌كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كانیان وەزارەتی رۆشنبیریی هەرێم بڕیاری راگرتنی پەخشی 29 کەناڵی ناوخۆیی دەرکرد. بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی رۆشنبیری و…
Total
0
Share