پێكهاتەكان و وادەی دابەشكرنی بەشەخۆراكی “رەمەزان” ئاشكراكران

وەزارتی بازرگانیی عێراق، وادەی دابەشكردنی بەشەخۆراكی تایبەت بە مانگی “رەمەزان” و پێكهاتەكانی ئاشكراكرد و چەند خۆراكێك بۆ پێكهاتەكانی زیادكراون.

بەپێی لێدوانی كاربەدەستانی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، رۆژی 18ـی ئەم مانگە، بەشەخۆراكی مانگی “رەمەزان” دەدرێت بە بریكارەكانی خۆراك و راستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی بەسەر هاوڵاتییاندا دەكرێت.

جاسم عامری یاریدەدەری بەڕێوەبەری كۆمپانیای گشتیی بازرگانیی خۆراك لە وەزارەتی بازرگانی رایگەیاند، پێكهاتەكانی بەشەخۆراكی مانگی “رەمەزان” سەرباری ئەو جۆرانەی كە مانگەكانی پێشتر دابەشكراون، بۆ هەر خێزانێك تەبەقێك هێلكە، پێنج كیلۆگرام ئاردی‌ سفر، نیو كیلۆگرام ئاردی‌ گەنمەشامی‌ و یەك كیلۆ شەعرییە دیاریكراون.

بەشەخۆراكی تایبەت بە مانگی رەمەزان هاوڵاتییانی هەرێمیش دەگرێتەوە و یاریدەدەری بەڕێوەبەری كۆمپانیای گشتیی بازرگانیی خۆراك لە وەزارەتی بازرگانی دەڵێت، “ئەم بەشەخۆراكە بەسەر 41 ملیۆن و 300 هەزار هاوڵاتیدا دابەشدەكرێت و تەنها بۆ مانگی رەمەزانە”.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک: ساڵانە نزیکەی حەوت ملیۆن کەس بەهۆی هەوای پیسەوە دەمرن

بابەتی دواتر

کوەیت بۆ مانگی رەمەزان کاتی دەوامی فەرمانبەرانی بۆ چوار کاتژمێر کەمکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی و مەكگۆرك كۆبوونەوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەغداد لەگەڵ رێكخەری كۆشكی سپی بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا كۆبووەوە. محەمەد…
Total
0
Share