کازمی بۆمبەکەی تەقاندەوە.. تەرمەکەی سەدام حوسێنیان لەبەردەم ماڵەکەمدا فڕێدا

لە یەکەم لێدوانەکانیدا سەبارەت بە تەرمی سەدام حسێن و شوێنەکەی ، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق ئاشکرای کرد کە بینیویەتی لە دوای لەسێدارەدانی تەرمەکەی لەنێوان ماڵەکەی ئەو و ماڵی نوری مالکیدا فڕێدراوە.

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق رایگەیاند، گەندەڵی سەرجەم دامودەزگاکانی عێراقی گرتووەتەوە و ئەوەش بووەتەهۆی بەهەدەردانی 600 ملیار دۆلار لە سامانی وڵات.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی “شەرقولئەوسەت” کە لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاوبووەتەوە رایگەیاندووە، “کەسانێک هەن هەوڵی ناشیرینکردنم دەدەن و حکومەتەکەم بە بەرپرسیاری هەموو کەموکوڕییەکانی سیستمی سیاسی و حکومەتەکانی پێشوو لە بیست ساڵی ڕابردوودا دادەنێن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، گەندەڵی زیاتر لە 600 ملیار دۆلاری لە سامانی عێراقی بەهەدەرداوە، کە بۆ بەرژەوەندیی تاکەکان و قەوارە حزبی و سەربازییەکان بەکارهێنراوە.

وتیشی، “بەداخەوە کەسانێک هەن دەیانەوێت مێژووی خراپی خۆیان لە حوکمڕانیدا پاک بکەنەوە، بۆ ئەمەش گەندەڵییەکانی چەندین ساڵی پێشوو دەخەنە ئەستۆی حکومەتی کازمی”.

کازمی دانی بەوەدانا کە حکومەتەکەی سەرکەوتوو نەبووە لە چارەسەرکردنی “کێشەی چەکی کۆنترۆڵنەکراو”، باسی لەو کوشتنانەی کرد کە چالاکوانانی سیاسی کردووەتە ئامانج، کە هەندێکجار لەلایەن ئەو کەسانەوە ئەنجامدران کە لە سەردەمی حکومەتەکانی پێشوودا دزەیان کردووەتە ناو خزمەتگوزارییە ئەمنییەکانەوە.

کازمی سەبارەت بە سەدام حوسێن رایگەیاندووە، دوای لەسێدارەدانی هێنایان لەبەردەم ماڵەکەی من و ماڵی نوری مالکیدا فڕێدرا، بەڵام نوری مالکی بە پاسەوانەکانی راگەیاند کە رادەستی یەکێک لە شێخەکانی خێڵی ئەلنەدا “خێڵی سەدام حوسێن”ی بکەن، ئەوکاتە لە تکریت بەخاکسپێردرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەدوای ساڵی 2012 کاتێک داعش کۆنترۆڵی ناوچەکەی کرد، گۆڕەکە دەرهێنرا و تەرمەکە گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نهێنی کە تا ئێستا کەس نایزانێت و دەستکاری گۆڕی کوڕەکانیشی کراوە.

سەبارەت بە ستگیرکردنی ئه ندامانی حکومەتەکەی له په یوه ندی به دۆسیه ی “دزیی سه ده”، ناوبراو باسی لەوەکرد، “کەسێک هەیە هەوڵی ناشیرینکردنی حکومەتەکەم دەدات و هەموو عەیبەکانی حکومەتەکانی بیست ساڵی رابردوو دەدەنە پاڵ حکومەتەکەی من”.

بابەتی پێشتر

بە ڤیدیۆ.. لە هەولێر شەڕەتەقە روویدا

بابەتی دواتر

عارەقکردنەوەی شەوانە دەکرێت نیشانەیەکی مەترسیداری شێرپەنجە بێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share