کۆنسوڵی ئەمریکا لە هەولێر: رێککەوتنی نەوتی نێوان هەرێم و بەغداد له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوە ئاسانكاریی بۆ كراوه

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە رەسمیی پێشوازیی لە واژووکردنی رێککەوتنی سێ قۆڵیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان، حکومەتی عێراق و کۆمپانیا نەوتییەکان کرد، کە تایبەتە بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.

کۆنسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، رێککەوتنەکە لەلایەن ئەمریکاوە ئاسانکاریی بۆ کراوە، ئەمەش رۆڵی کارای دیپلۆماسیی ئەمریکی نیشاندەدات لە نزیککردنەوەی لایەنەکان و گەیشتن بە چارەسەرێکی گونجاو.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم رێککەوتنە سوودی بەرجەستە بۆ هەردوو لایەنی ئەمریکی و عێراقی دەستەبەر دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share