چوار هاوڵاتی بە رووداوێكی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا

لەسەر رێگەی دەربەندیخان – سلێمانی، چوار هاوڵاتی بە رووداوێکی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا.

جاسم محەمەد عەلی خان بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان بە ئێستای راگەیاند، رووداوەكە لە نزیک گوندی سیارە لە رێگەی (دەربەندیخان – سلێمانی) روویداوە.

ئاشكراشیكرد، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کراون ناسراو بە مەلیکە، بەهۆی تیژڕەوییەوە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە، بەو هۆیەوە شۆفێرەکەی و دوو سەرنشین کە ژن بوون گیانیان لەدەستداوە و دواتر بریندارێكی رووداوەكە گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان وتیشی، بەپێی زانیارییەکان قوربانییەكانی رووداوەكە خەڵکی قەزای پێنجوێنن.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووەوە

بابەتی دواتر

کەس کانسێلۆ-ی ناوێت، نە شین نە سوور

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share