پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی لە سنووری قەزای چەمچەماڵ راگەیاند کە دزییان له چه‌ند دوكانێكی مۆبایل و ده‌رمانخانه و ماركێتدا كردبوو.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، ” دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك له به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان سكاڵایان تۆماركرد كە دزییان لێكراوه، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن”.
ئاشکراشیکرد، ” تۆمه‌تباره‌كان دانیان به‌وه‌دا ناوه كه چه‌ندین تاوانی دزی كردنیان له چه‌ند دوكانێكی مۆبایل و ده‌رمانخانه و ماركێتدا ئه‌نجامداوه، چه‌ندین ماتۆڕی سێ تایی و دوو تایی و پارچه‌ی ئوتۆمبێلیان دزیوه”.
باسی لەوەش کرد، ” لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار (ت، ی، ح) لەدایكبووی 1989 و(ش، ن، م) لەدایكبووی 1992 بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه”.