سەرۆکی دەستەی کەشناسیی عێراق: لەم مانگەدا زۆرینەی رۆژەکان کەشوهەوا ناجێگیر دەبێت

سەرۆکی دەستەی کەشناسیی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ناجێگیری ئەو پەستانە هەوایانەی روو لە ئاسمانی ناوچەکە دەکەن لەم مانگەدا زۆرینەی کاتەکان دۆخی کەشوهەوا ناجێگیر دەبێت.

عامر جابری سەرۆکی دەستەی کەشناسیی عێراق رایگەیاند، “ناوچەکەمان کەوتووەتە ژێر کاریگەری درێژبوونەوەی نزمە پاڵەپەستۆی ئەوروپا کە هەوایەکی شێدار و ساردی لەگەڵدایە و تا رۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە سەرجەم ناوچەکان ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی بارانێکی کەم لە بەشەکانی رۆژهەڵات”.

ئاشکراشیکرد، “لەم مانگەدا بە گشتی کەشوهەوا ناجێگیر دەبێت، ئەویش بەهۆی ناجێگیری ئەو پاڵەپەستۆیەی رووی لە ناوچەکە کردووە، لەم هەفتەیەشدا باران بارین بە بڕی جیاواز لە هەندێک ناوچە بەردەوامی دەبێت”.

 

بابەتی پێشتر

بەرەی ئۆپۆزسیۆنی توركیا رێككەوتن

بابەتی دواتر

هۆشداری لە نەمانی ژاپۆنییەکان لەسەر زەوی دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share