هۆشداری لە جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەدرێت

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات لە سەرهەڵدانی جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە لە بەریتانیا دۆزراوەتەوە و بەشێوەیەكی خێرا بڵاو دەبێتەوە.

مات هانكۆك، وەزیری تەندروستیی بەریتانیا شەوی ڕابردوو 14ی كانونی یەكەم ڕایگەیاند، “جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەخێرایی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی بەریتانیا بڵاوبووەتەوە”.

هانكۆك لە بەردەم پەرلەمانی ئەو وڵاتە ئەوەشی خستوەتەڕوو، زیاتر لە هەزار حاڵەتی توشبوون بە كۆرۆنا لە چەند ڕۆژی كەمی ڕابردوو بڵاوبووەتەوە، زۆربەیان لە باشووری وڵاتەكە بوون.

وەزیرە بەریتانییەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، “شیكارییە سەرەتاییەكان ئاماژەن بۆ ئەوەی ئەم ڤایرۆسە خۆی گۆڕیوە و بەشێوەیەكی خێرا گەشە دەكات”.

وەزیری تەندروستیی بەریتانیا جەختی لەسەر ئەوە كردووە، “ئەو جۆرە نوێیەی ڤایرۆس ڕەنگە ببێتە هۆی نەخۆشییەكی مەترسیدار”.

لەلایەكی دیكەوە میدیا جیهانییەكان باسیان لەوەكردووە، ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانیش هۆشداری داوە لە سەرهەڵدانی جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە لە بەریتانیا دۆزراوەتەوە و بەشێوەیەكی خێرا بڵاو دەبێتەوە.

بابەتی پێشتر

حکومەتی عێراق پارەی سێ ساڵی گەنمی جوتیارانی هەرێم دەنێرێت

بابەتی دواتر

وزەی نێودەوڵەتی: لە مانگی ڕابردوودا خستنەڕووی نەوت بە بڕی 1.5 ملیۆن بەرمیل زیادیکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
17
Share