21 كەس لەسەر شەڕكردن ده‌ستگیركران

مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ قه‌ره‌داغ 21 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد و پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی دەڵێت، “شەڕ و ئاڵۆزییان دروستکردبوو”.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ قه‌زای‌ قه‌ره‌داغ شه‌ڕ له ‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا دروستبوو و بووه‌هۆی‌ برینداربوونی‌ ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی‌، دەستبەجێ مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ قه‌ره‌داغ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و توانییان شەڕەکە کۆنترۆڵبکەن، دواتر لیكۆڵینه‌وه ‌و به‌دواداچوونه‌كانیان دەستپێکرد بۆ دۆزینه‌وه ‌و ده‌ستگیركردنی‌ ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی‌ كه ‌بوونه‌هۆی‌ دروستبوونی‌ شه‌ڕ و ئاڵۆزیی‌ نێوان ئەو دوو بنه‌ماڵه‌یە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ قه‌ره‌داغ 21 تۆمه‌تباریان لە هەردوولا ده‌ستگیركردووە و دەستگیراوە بەسەر سێ ئۆتۆمبێلدا.

له‌ ئێستادا سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران به ‌بڕیاری‌ دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی‌ 405-31 راگیراون و لێکۆڵینه‌وه‌ لەگه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌، وەك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی ئاشكرایكردووە.

بابەتی پێشتر

هەوڵی یەكلاكردنەوەی خاوەندارێتیی زەویی جوتیارانی كوردی كەركوك دەدرێت

بابەتی دواتر

نوێترین لێدوانی سکالۆنی ڕاهێنەری ئەرجەنتین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share