عێراق لە پلەی یەکەمی ئەو وڵاتانەیە کە موڵکیان لە تورکیا کڕیوە

لە ڕیزبەندیی ئەو وڵاتانەی کە لە مانگی تشرینی دووەمدا زۆرترین موڵکیان لە تورکیا کڕیوە عێراق لە پلەی یەکەمدایە و زۆرترین موڵکی کڕیوە.

بەپێی ئەو ئامارەی وڵاتی تورکیا بڵاویکردووەتەوە، “لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا عێراق زۆرترین موڵکی لە وڵاتی تورکیا کڕیوە، لە پلەی یەکەمی سەرجەم ئەو وڵاتە بیانییانەدایە کە لە مانگی ڕابردوودا موڵکیان لە تورکیا کڕیوە”.

لە ڕاگەیەنراوەکەی دامەزراوەی ئاماری تورکیادا هاتووە، “عێراق بە کڕینی 876 موڵک لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندییەکەدایە، لەدوای ئەویش وڵاتی ئێران دێت کە پلەی دووەمی گرتووە بە کڕینی 860 موڵک، ڕوسیا لە پلەی سێیەمدایە و 434 موڵکی کڕیوە، ئەفغانستان دوای ئەوان لە پلەی چوارمدایە بە 203 موڵک و وڵاتی کوەیتیش پلەی پێنجەمی ڕیزبەندییەکەی گرتووە بە کڕینی 202 موڵک لە وڵاتی تورکیا”.

لە ئامارەکەدا هاتووە، “ئاستی کڕینی موڵک لە وڵاتی تورکیا لەلایەن وڵاتانی بیانییەوە لە هەردوو مانگی تشرینی دووەم و کانونی یەکەمی ئەمساڵ بە کڕینی 36  هەزار و 385 موڵک، دابەزیوە بەڕێژەی %9.5 بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “کە ئیستانبوڵ لە پلەی یەکەمیدایە لەو شارانەی زۆرترین کڕیاری بیانی ڕادەکێشێت، لەو ماوەیەدا دوو هەزار و 443 شوێنی نیشتەجێبوون، دوای ئەویش ئەنتاڵیا دێت کە 893 شوێنی بە کەسانی بیانەی فرۆشتووە، پاشان ئەنقەرە دێت بە فرۆشتنی 297 شوێن بە وڵاتانی بیانی”.

بابەتی پێشتر

(وێنە و ڤیدیۆ) فەنارباخچە بە جوانترین شێوە ڕێزی بەرانبەر دوو هاندەری کۆچکردووی نیشاندا

بابەتی دواتر

پارێزگاى هه‌ولێر هاوكاری 250 خێزانى شه‌هید ده‌كات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share