نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ، بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 10 دۆلار دابەزی.
ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و 355 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا دوێنێ یەکشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ سێ هەزار و 365 دۆلار بوو.
نرخی زێڕ بەراورد بە ساڵانی رابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و لەم ماوەیەی دواییشدا، هەندێکجار نرخەکەی بەرز و نزمی کردووە.