بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەڵەبجە: پاسپۆرت تەنیا بۆ چەند حاڵەتێکی پێویست تەواو دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەڵەبجە بڵاویکردەوە،  لە ئێستادا لە بەڕێوەبەرایەتییەکە پاسپۆرت تەنیا بۆ چەند حاڵەتێکی پێویست تەواو دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئا‎گاداری هاوڵاتییانی پارێزگای هەڵەبجە و قەزای سەیدسادق و قەزای شارەزوور دەکەینەوە بەھۆی کەمی دەفتەری پاسپۆرت لە ھەموو پارێزگاکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان لە ئێستادا لە بەڕێوەبەرایەتیمان پاسپۆرت تەنیا بۆ چەند حاڵەتێکی پێویست تەواو دەکرێت وەک ئەو نەخۆشانەی پێویستیان بە نەشتەرگەرییە لە دەرەوەی وڵات یان ئەو کەسانەی مافی مانەوەی ئەوروپایان ھەیە و پێویستە بە زووترین کات بگەڕێنەوە یاخود ئەو کارمەندانەی ئەندامی شاندی حکومەتن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “کەسانی نەخۆش پێویستە راپۆرتی پزیشکیان پێبێت بۆ سەلماندنی پێویستیان بە پاسپۆرت”.

پاسپۆرتی هەڵەبجە ئاشکراشیکرد، لە کاتی چارەسەر بوونی گرفتی دەفتەردا ئاگادارتان دەکەینەوە و بە زووترین کات ھەموو ئەوکەسانەی لە پێشتر مامەڵەیان کردووە پاسپۆرتەکانیان بۆ چاپ دەکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكایەتیی پەرلەمان دوو یاداشتی پەرلەمانتارانی نەخستە خشتەی كاری دانیشتنەكەی ئەمڕۆوە

سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان زیادكردنی دوو بڕگەی بۆ كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ نەخستە كارنامەی دانیشتنەكەیەوە، كە تایبەت بوون بە هەڵوەشاندنەوەی لێبڕینی…
Total
0
Share