رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە ماڵێكی ناحیەی گۆڕەتوو روویدا و بەرگریی شارستانیی سۆران دەڵێت، بەهۆی پاوەربانكەوە بووە.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند، ئەمڕۆ رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵی هاوڵاتییەک لە ناحیەی گۆڕەتوو روویدا.
ئاگرەكە لەلایەت تیمی ئاگرکوژێنەوەی بنکەی بەرگریی شارستانی مێرگەسۆر كۆنتڕۆڵكرا.
بەرگری شارستانی ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی راپۆرتی تیمی ناوبراو، هۆکاری روودانی ئاگرەکە، پاوەربانکی مۆبایل بووە.
جگە لە زیانی ماددی، رووداوەكە هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە.