میدیا جیهانییەکان: دەستپێشخەرییەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەهۆڵبەندانی نێوان لایەنەکان دەتوێنێتەوە

دوێنێ چوارشەممە، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە دووەم کۆڕبەندی هەولێر لەبارەی پرسە ناوخۆیی، عێراقی و نێودەوڵەتییەکانی پەیوەست بە هەرێمی کوردستان دوا.

سەرۆک بافڵ ئامادەیی حزبەکەی بۆ گفتوگۆی جدیی و چارەسەری کێشەکان دووپاتکردەوە، ئەگەر لە هەرکوێ بێت تەنانەت “ئەگەر لە فەزاش” بێت.

وتەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەنگدانەوەی گەورەی لە میدیا ناوخۆیی، عێراقی و جیهانییەکاندا هەبوو.

میدیا عێراقییەکان بە بایەخەوە دەستپێشخەرییەکانی سەرۆک بافڵ باسدەکەن چ لەسەر ئاستی عێراق و چ لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و کێشەکانی نێوان یەکێتی و پارتی، هەروەها چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد.

رۆژنامەی “العرب” کە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا دەردەچێت لەبارەی وتەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە دەڵێت، “دەستپێشخەرییەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەهۆڵبەندانی نێوان لایەنەکانی هەرێمی کوردستان دەتوێنێتەوە”.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی پیران شەرعییەتی جەنگ دژی عێراق هەڵدەوەشێنێتەوە

بابەتی دواتر

تورکمانەکان: نوێنەرەکانمان لە پەرلەمان حزبێکی سیاسی بەکاریاندەهێنێت و نوێنەری ئێمە نین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو كەس دەستگیركران..‏ بە ناوی دروستكردنی كەیس لە ئەوروپا ڤیدیۆی نەشیاویان بە ژنان گرتووە

پۆلیسی‌ سلێمانی دەڵێت، ‌”به‌ تۆمه‌تی‌ قۆڵبڕین‌ و هه‌ڕه‌شه‌كردن” مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌رچنار دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووە. لە ڕاگەیەندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌…
Total
0
Share