لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری كەركوك پیاوێك، ژن و منداڵەكانی بە بارمتە دەگرێت و هەڕەشەی كوشتنیان لێدەكات.
پەیامنێرمان لە كەركوك پێیڕاگەیاندین، رووداوەكە ئەمشەو لە گەڕەكی تسعین بووە.
“هێزەكانی پۆلیس بەهانایانەوە رۆیشتن، ژن و منداڵەكانی رزگاركرد، لەئێستادا تەنها پیاوەكە لەنێو خانووەكەدا ماوەتەوە كە چەكدارە”، وەك ئەوەی پەیامنێرمان ئاماژەی پێدا.
وتیشی، هێزەكان لە هەوڵدان بەبێ رووبەڕووبوونەوە و تەقەکرن خۆی رادەست بکات.