مەترسییەک لەسەر تەندروستیی جیهان.. دژەزیندەکان زەنگی مەترسی لێدەدەن

زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ئاستی جیهانیدا لێدەدرێت، ترسی زیادبوونی بەکتریا و ڤایرۆسەکان و توانای بەرگریکردنیان لە دژەزیندەییەکان بەردەوام لە زیادبووندایە، ئەمەش لە ئەنجامی زیادەڕەوی لە بەکارهێنانیان بەبێ کۆنترۆڵی پزیشکی.

ئوسترالیا یەکێکە لەو نمونانەی روبەڕووی مەترسیی زۆر دەبێتەوە ساڵانە بەهۆی ئەوەی ملیۆنان کەس دەمرێت لە وڵاتەکەدا.

بەرگریی دژەزیندەیی بەکتریا و ڤایرۆسەکان ساڵانە دەتوانێت زیاتر لە 10 ملیۆن کەس بکوژێت، ئەمەش نزیکەی 150 تریلیۆن دۆلار تێچووی دەبێت لەسەر ئابووری جیهان.

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بەرگریی دژەزیندەیی لە ڕیزبەندیی 10 مەترسیی سەرەکیی لەسەر تەندروستیی جیهان خستووەتەڕوو .

برانوێن مۆرگان، لە ئەکادیمیای ئەندازیاریی زانست و تەکنەلۆژیای ئوسترالیا دەڵێت،  “پێویستییەکی کۆمەڵایەتی هەیە کە دەبێت رێگەیەکی خۆپارێزی بگرینەبەر بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە پێش ئەوەی وەک شکستی تەواوەتی چارەسەرکردن دەربکەوێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئوسترالیا توانای ئەوەی هەیە کە بەشداربوویەکی بەهێزی جیهانی بێت لە پەرەپێدانی تەکنەلۆژیاکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەرگریی دژەزیندەیی و پێویستە هەوڵی ئەوە بدات کە پێشەنگی جیهان بێت لە بەڕێوەبردنیدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی سوپاسی کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی دەکات

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەکات لەبەرامبەر ئەرکەکانیان. لە نووسراوێکدا کە دکتۆر سەباح هەورامی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی: جیهان لەمەترسیی لەدەستدانی هەلی زاڵبووندایە بەسەر کۆرۆنا

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشکرایکرد، جیهان لەمەترسیی ئەوەدایە هەلی ‏سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنا لەماوەی ئەمساڵدا لەدەستبدات، لەکاتێکدا وڵاتانی جیهان پلە…
Total
0
Share