پیاوێک لەگەڵ مۆمیایەک دەژی و دەیکاتە هاوڕێی رۆحی خۆی

پۆلیسی پیرۆ مۆمیایەکیان لەناو بۆکسێکی ساردکەرەوەدا دۆزییەوە کە تەمەنی لە نێوان 600 – 800 ساڵدا دەبێت.

پۆلیسی پیرۆ بڵاویکردەوە، پاشماوەی مۆمیایەکیان لە ناو بۆکسێکی ساردکەرەوەدا لە یەکێک لە باخچەکانی شاری بۆنۆ دۆزیوەتەوە کە بە پیاوێکی تەمەن 26 ساڵان بووە.

دوای ئەوەی خاوەنی مۆمیاکە لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە، دانی بەوەدا ناوە ماوەیەکی درێژە مۆمیاکەی لای خۆی پاراستووە، لەلای خۆیەوە خەواندوویەتی و کردوویەتییە هاوڕێیەکی رۆحی خۆی و بۆ هەر شوێنێک چووبێت بردوویەتی لەگەڵ خۆی.

پیرۆ یەكێکە لەو وڵاتانەی دەوڵەمەندە بە پاشماوەی شوێنەواری و مێژووی و لەناویشیاندا مۆمیا، کە مێژووی بەشێکیان بۆ ئیمپراتۆریەتی ئینکا دەگەڕێتەوە.

 

 

بابەتی پێشتر

بکوژێک دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

ئەگەر کاک بافڵ نەبوایە دەکوژرام<br>فەرماندەیەکی سەربازی سکاڵا لەسەر لاهوور جەنگی بورهان و ئەژی ئەمین تۆماردەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share