دیار بەكر گەنجێكی نیشتەجێی شاری كەلارە كە پیشەی مامۆستایە توانیوویەتی شاری كەلار لە گوگڵدا بنەخشێنێت.
گرنگی ئەم خزمەتگوزارییە لەوەدایە بەكارهێنەر دەتوانێت لە رێگای مۆبایلەكەیەوە بە ئاسانی ئەو شوێنانە بدۆزێتەوە كە دەیەوێت بۆی بچێت، ئەم خزمەتگوزارییە سوودێكی زۆری بۆ گەشتیاران هەیە كاتێك سەردانی ناوچەكە دەكەن.