حکومەتی راسپاردە بە شێوەیەکی شاراوە ماوەی چەندین ساڵە بە قەبارەی جیاواز بەپێی پلە سەربازییەکان لە مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە دەبڕێت.
بەپێی راپۆرتێک کە پێگەی puk بڵاویکردووەتەوە، “حکومەتی راسپاردە ماوەی هەشت ساڵە جیاوازی مووچەی بۆ هێزەکانی 70 و 80 ی پێشمەرگە خەرجنەکردووە کە ژمارەیان زیاتر لە 118 هەزار پێشمەرگەیە”.
هەر لە راپۆرتەکەدا هاتووە، “پێنج هەزار و 456 ئەفسەر لە ساڵی 2016 بۆ 2023 پلەیان بەرزکراوەتەوە، بەڵام جیاوازی مووچەیان بۆ نەبەستراوە، ئەمەش جۆرێکە لە لێبڕینی شاراوە لە مووچەکانیان کە بڕی لێبڕینەکە 30 ملیار دینارە و رێژەی زۆری بەر کابینەی نۆیە‌م دەکەوێت”.
هەر بە پێی راپۆرتەکە، “هه‌موو ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كه پله‌یان له مولازم بۆ سه‌رووتره له ساڵی 2016 تا 2019 پله‌كانیان به‌رزكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام جیاوازی مووچه‌كه‌یان به‌ته‌واوه‌تی بۆ خه‌رجنه‌كراوه و حكومه‌ت له جیاوازی مووچه‌كانیان لێبڕینی شاراوه‌ی ئه‌نجامداوه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی له‌ساڵانی 2018 و 2019 شایسته‌ی پله به‌رزكردنه‌وه بوون له‌ساڵی 2023 پله‌یان بۆ به‌رزكراوه‌ته‌وه بۆیان بێ ئه‌وه‌ی جیاوازی مووچه‌یان پێ بدرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌فسه‌رانەی ساڵانی 2020 و 2021 و 2022 و 2023 شایسته‌ی پله به‌رزكردنه‌وه بوون، تا ئێستا پله‌كانیان به‌رز نه‌كراوه‌ته‌وه و كابینه‌ی نۆیە‌م درێژه به لێبڕینی شاراوه ده‌دات”.
لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا ئەوە ئاشکراکراوە، “حكومه‌ت مووچه‌ی شاراوه‌ی له فه‌رمانبه‌رانی مه‌ده‌نیش په‌یڕه‌و كردووه كه زۆرترینیان له كابینه‌ی نۆدایه و به تێكڕا له ماوه‌ی حه‌وت ساڵدا زیاتر له 2 بۆ 4 ترلیۆن دینار لێبڕینی شاراوه‌ی له‌مووچه‌دا كردووه”.